١٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٠:٣٠
درێژەی پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر سووریا

سوپای تورکیا لە درێژەی دەستدرێژیەکانی بۆسەر سووریا جارێکی تر باکووری ئەو وڵاتەی بۆردومان کرد.

 کۆتایی کورتە نامە/310سوپای تورکیا ئیدیعای کرد : لەم پەلامارانە کە ڕۆژی یەکشەممە ئەنجام بوو، سێ بنکەی تاقمی تیرۆریستیی داعشی داوەتە بەر پەلامار .

تورکیا لە بەرواری بیست و چوارەمی ئووت خولی نوێی دەستدرێژکارییەکانی بۆسەر خاکی سوریا بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستانی داعش دەست پێکردووە.

هەرچەند کو ئامانجی  گرینگی تورکیا بەرەنگار بوونەوەی میلیشیاکانی کوردە کە ئەنقەرە ئەوان بە تیرۆریست دەزانێ.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە دەوڵەتی دیمەشق دەستدرێژی تورکیا بۆسەر باکووری سوریا بە نیشانەی ئاشکرای  بنپێکردنی سەروەری ئەم وڵاتە  دەزانێ و ئیدانەی کردووە.

کاربەدەستانی  تورکیا ئەم دواییە لەحاڵێکدا پێداگری لەسەر هەوڵی ئەم وڵاتە دەکات بو بەرەنگار بوونەوەی تاقمی تیرۆریستی داعش کە ئەم  وڵاتە  ساڵانی ڕابردوو بە داکۆکی ماڵی و سەربازی لەم تاقمە ، پەرەپێدانی ئاڵۆزی لە ناوچەی  چەند ئەوەندە کردووە....

کۆتایی کورتە نامە/310